• |
  • پسپۆر بوون لە بەرهەم هێنانی حەموو جۆرە دەرگایەک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم کۆمپانیایەیە

  • |

دەرگا فلیزیەکان بەشێکی گرێدراو لەگەڵ بیناسازی ئێرانین و وەکوو دەرگای زارکی ماڵ، زارکی حەوشە، زارکی گەڕاج، بنکە ئیداریەکان، کۆمپانیا بازرگانیەکان وە لە زۆربەی شوێنەکان لە ئێران بەکار دەهێنرێن. تەجروبەی ئێمە لە درووست کردنی ئەم دەرگا فلیزیانە بەو دەسکەوتەی گەیاندین کە جێ و شوێنی تەکنۆلۆجیا و ئامرازی پێشکەوتووی ڕۆژ لە گەردوونەی بەرهەمهێناندا خاڵییە. پێگری لەسەر ڕەوشی بەرهەمهێنان بە شێوازی باو و کۆن ببۆوە هۆی دەست نەگێشتن بە دەرگا فلییزیەکان بە کواڵێتی باش، نەبوونی ئاسایش و بێ بەهرەبوون لە جوانی و زرافەت و لە حەموو گرینگتر نرخی کڕینی ناگونجاو بوو. هەر بەم بۆنەوە مەبەستی ئێمە بەدیهێنانی ئەو پێداویستیانەیە.

جوانی و جیاوازی دیزاینەکان

ئەگەر بە جوانکاری و کواڵێتی بیناکانتان گرینگی ئەدەن، بە ناچار ئەبێ جوانی و خۆڕاگری دەرگای پێشەکی ماڵ وەکوو دەرگای حەوشە یان گەڕاج و هتد لە بەر چاو بگیرێن. لە ڕاستیدا بەکارهێنانی دەرگای پێشەکی ماڵ، هاتووچۆی بنەماڵەکان راحەت ئەکاتەوە و ئاسایشی ماڵەکان دەپارێزێ. بە پێی ئەم گرینگیانەی ئاماژەیان پێکرا، بەکارهێنانی ئەم دەرگایانە ڕۆڵێکی بەرچاویان لە ژیانی مڕۆڤەکان دا هەیە. هیچ جیاوازیەک نییە کە لە بارەی ماڵێکی نیشتەنی قسە بکەین یان لە بارەی بینایەکی ئیداری و بازرگانی، هەر بینایەک پێداویستی بە دەرگای پێداچوون هەیە. چۆنیەتی دەرگای دەرەوەی ماڵ کاریگەری لە سەر چالاکی ژیانی ڕۆژانەی مڕۆڤەکان هەیە، لە چ دەرگایەک ئێوە هاتووچۆ دەکەن؟ میوانەکانتان پێش هاتن بۆ ژووری بیناکەتان لەگەڵ چ دیمەنێک ڕووبەڕوو دەبن؟ ڕۆڵی کاریگەری دەرگای دەرەوەی بیناکەتان لە جوانکاری کۆڵان و شارەکەتان دا چۆنە؟

پەکەیجی گشتی

لکاندن و دامەزراندنی دەرگای فلیزی پایۆن هیچ دژواریەکی نییەو زور ڕاحەتە، چۆنکوو ئێمە ئەم کاڵایە وەکوو پەکەیجێکی بێ کەموکوڕیو بە تەواەی ئامادەی دامەزران بۆتان دەنێرین. ئەم پەکەیجە بریتییە لە: -چوارچێوە یان پڕۆفایلی 8 لە 8 سەنتی مەتر - بالە (تا) و پڕۆفایلی 4 لە 10 سەنتی مەتر و پەڕەی 3 میلی مەتری -دەسکی دەرگا لە جۆری جیاوازدا قفڵی کارەبایی، مەکینەیی و ئەلەکترۆساتیک -شووشەی ڕێفڵێکس ئێسکۆریت -پێچراو بە دوو لا ڕۆپۆش

گونجاو بوونی ئابوری

کۆمپانیای پایۆن بە کەڵک وەرگرتن لە بەڕۆژترین تەکنۆلۆجیا توانیوتی لە بواری ئابوری نەڕخی دەرگا فلێزیەکانی پایۆن داکێش و گونجاو بکا. -خاڵێکی گرینگی دی لە بواری گونجاە بوونی ئابوری بەرهەمەکانی ئەم کۆمپانیایە ئەمەیە کە دەرگاکان بە تەواوی بەرهەم هاتوون بە جۆرێک کە پێشتر لە شێوازی کۆنی درووست کردنی ئەم دەرگایانەدا نرخی گواستنەوەو جوانکاری و ڕەنگ لێدان لە مل بەکارهێنەر بوو.

دیزاینی تاک

پیشەسازی فلیزی پایۆن بە شانازیەوە لە بواری بەرهەمهێنانی دەرگای فلیزی، دەرگای حەوشە و ماڵ، نەردەو دیزاینی بە ڕەونەقی فلیزی باشترین خزمەتگوزاری خۆی ئاراستەی کڕیاران ئەکات.

تەکنۆلۆجیای ڕۆژی جیهانی

ئەم کۆمانیایە بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای ڕۆژ و کادری بە تواناو بەهێز و ئەندازیارنی پسپۆڕ توانیوتی جوانی و زرافەتی دیزاینەکان تێکەڵ ئاسن بکات.

ڕاوێژی سەربەخۆ (بەخۆڕایی)

ئەگەر دەتانهەوێ کاڵاو بەرهەمەکانی کۆمپانیای پایۆن بکڕن، ئەم کۆمپانیایە بە دڵنیاییەوە لە ئەوەڵ ساتی ڕاوێژەوە تا کڕین و بەدەست گێشتنی کاڵاکان خزمەتگوزاری خۆی ئاراستەی کڕیاران دەکا.

دەوام، خۆڕاگری

حەموو بەرهەم و کاڵاکان لە بواری خۆڕاگری و دەوامیان، هەر وەها چۆنیەتی نەسب و لێدانیان لە لایەن پسپۆڕانی ئەم کۆمپانیایە ئەزموون و تاقی کراونەوە و دوایە بە ئاستی بەرهەم هێنان گێشتوون.

هەناردن بۆ تەواوی ناوچەکان

هەناردنی بەرهەمەکان بۆ تەواوی ناوچەکان لە لایەن ئێمە ڕاستەوخۆ یان لایەن کۆمپانیاکانی بریکاری سەر بە کۆمپانیای پایۆن دەکرێت.

تایبەت وەکوو پایۆن

دەرگای فلیزی پایۆن تاشراو بە ئەڵماس دەرگاکانی فلیزی بە تەنیایی دەتوانن جوانی دیزاین ماڵەکان و ئاسایشی بیناکان بە ئەستۆ بگرن. ئەو کاڵانەی لە کۆمپانیای "آذر فلز پایون" بەرهەم دێن هاوکات لەگەڵ جوانی و کواڵێتی باش کە هەیانە، بە دڵنیاییەوە زۆر تاک و بێ وێنەن. لاینی بەرهەم هێنانی ئێمە لە ژێر چاوەدێری ستانداردی تێبینی کواڵێتی نێونەتەوەییدا کار دەکا و بەکارهێنانی ستانداردی جیهانی لە بەرهەم هێنانی کاڵاکانماندا بۆ هەتا هەتا بەردەوامە. ئەگەر وادەزانن ناتوانن لە دڵی ئاسن و فلیز، ئەڵماس بتاشن، لە گەڵ ئێمە پەیوەندی بگرن.

آخرین مقالات سایت

[instagram-feed carouselrows=6]
راوێژ بۆ کڕین راوێژ بۆ کڕین