تایبەتمەندیەکانی تەکنیکی دەرگاکانی کانزایی (فلزی) پایۆن
دەرگای کانزایی (فلزی) پایۆن بەرهەمێکی نوێ لە دەرگا کانزایەکانن کە بە تەکنۆلۆجیای لەیزەر داتاشراون و لە چوارچێوەی جیاوازدا بەرهەم دێن.
ئەم دەرگانە وەکوو دەرگای بیناکان، دەرگای گەراج، دەرگای حەوشە، دەرگای خانوو و ماڵ، دەرگای ڤێڵا، دەرگای باخ، دەرگای ڕەیڵی، دەرگای بینا ئیداری و بازرگانیەکان بەکار دەهێنرێن.
تایبەتمەندیەکان:
- دەرگا ئاسنەکانی پایۆن دەتوانرێن بە شێوازی یەک لا، یەک و نیو لا و دوو لا بەرهەم بێن.
- بە تەکنولۆجیای نوێی لەیزەر داتاشراون کە هاو کات لەگەڵ جوانی و زرافەتی داتاشین، هیچ زیانێک بە رقێتی و دەوامی پەڕەی پۆڵایی دەرگاکان ناگێنن.
- مەتریاڵی بەکارهێنراو لە بەرهەمنانی ئەم دەرگایانە، خاوەن ستانداڕدی جیهانییە.
- دەتوانرێ هێما، برەند و لۆگۆی تایبەت بە ئیدارە، سازمان و کۆمپانیا لە سەر ئەم دەرگایانە لێبدرێ.
- پەڕەی دەرگاکان بە ستانداردی جیهانی لە قەبارە و ئەستوری 3 و 4 میلی مەتر دا بەرهەم دێن و بە گشتی خاوەن ستانداردی کارامەیی و تایبەخۆن.
- دەتوانرێن وەکوو دەرگای ئۆتۆماتیک بەکار بهێنرێن.
- ئەم دەرگانە دەتوانرێن بە پێی داوای کڕیار لە قەبارەی جیاوازدا بەرهەم بهێنرێن.
- دەرگاکانی فلێزی پایۆن بە هۆی یەکپارچەبوون پڕ دەوامن و ئاستی ئەمنیەت و ئاساییشیان لە سەرێیە.
- قەبارەی پڕۆفایەڵی چوارچێوەی دەرگا فلێزیەکانی پایۆن 80 لە 80 میلی مەترن.
- قەبارەی پڕۆفایەڵی هەر لای دەرگا فلێزیەکانی پایۆن 40 لە 100 میلی مەترە.
- درووست کردنی دەرگا فلێزیەکانی پایۆن بە پێی دەستووری ئەندازیارییە.
- لکاندنی دەرگا فلێزیەکانی پایۆن بە خاڵی جۆش، بە ئامرازی پێشکەوتوو دەکرێ کە زۆریان قایم و پڕ دەوام دەکا.
- شووشەکانی بەکار هێنراو لە ساز کردنی ئەم دەرگانەدا ئێسکۆریت رێفلێکسن کە هاوکات خاوەن جوانیی ئاوێنەن و بە تەواوی لە بەرامبەر شکان و زەڕبەدا خۆڕاگرن و بۆ شوێنی تاریک وەکوو پارکینگی بیناکانی ڕوو بە خۆر، ڕووناکیەکی زۆر باش وەخۆ دەگرن.
- نەخشەسازی و دیزاینی ئەم دەرگانە، سەرجەم بە لەچاو گرتنی دەوام و یەکپارچەبوونیان هاوکات دەگەڵ جوانیو زرافەتیان لە لایەن ئەندازیارانی بەتەجروبە بەرهەم دەهێنرێن.
- کۆمپانیای “آذر فلز پایون” خاوەن ئەم تواناییەیە کە بە پێی داواو دیزاینی کڕیار، ئەم دەرگانە بە باشترین کواڵێتی بەرهەم بهێنیت.
- دەرگاکانی پایۆن بە حەز و داوای کڕیار بە شێوەی ئێلێکترۆستاتیک ڕەنگ دەکرێن وە بە تەواوی لە بەرامبەر ژەنگ و حەموو جۆرە ڕووشین بە هۆی بارودۆخی سروشتی و کەژ و هەوای نالەبار و جیاوازەوە خۆڕاگرن.
[instagram-feed carouselrows=6]